وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە بولگاریا تریاكفرۆش و دەمانچە بەدەستێكی كورد چوار مانگە بزرە

لەلایەن زامدار ئەحمەد 22/12/2017
حەكیمی تەمەن 25 ساڵان، دوای گیرسانەوەی لە سۆفیا، لەلایەن پۆلیسی بولگاریاوە دەستگیر دەكرێ و نزیكەی مانگێك لە زیندان دەمێنێتەوە
حەكیمی تەمەن 25 ساڵان، دوای گیرسانەوەی لە سۆفیا، لەلایەن پۆلیسی بولگاریاوە دەستگیر دەكرێ و نزیكەی مانگێك لە زیندان دەمێنێتەوە

رووداو- زیندانی لۆبۆمێز، بولگاریا

كاژێر 12ی نیوەڕۆ، ئیستاشی (پۆلیس) هاتە ‌ژووری كۆچبەرانی كورد لە زیندانی لۆبۆمێز و گوتی: "حەكیم ئینتەرڤیو، برزوو برزوو (خێرا، خێرا)". حەكیم بەخێرایی بە پانتۆڵێكی سێ چارەگەوە بەرەو نهۆمی خوارەوە‌ی زیندان دابەزی و رووەو ژووری ئینتەرڤیو (چاوپێكەوتن) رۆیشت. هاوژوورەكانی حەكیم گومانیان لەو چاوپێكەوتنە هەبوو، پێیانوابوو جارێكی دیكە حەكیم نابیننەوە. لە پەنجەرەوە سەیری ئەو ژوورەیان دەكرد كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ حەكیم دەكرد، لەدوای نیو كاژێر حەكیم بە قوڵبەستكراوی لە ژوورەكە هێنرایە دەرەوە و خرایە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی زیندان و بەرەو دەرەوەی زیندان بەڕێكرا و جارێكی دی نەبینرایەوە. تا ئێستاش هیچ هەواڵێكی نییە.

حەكیم خەڵكی گوندێكی نزیك قامیشلوی رۆژئاوای كوردستان بوو، لەدوای تێكچوونی بارودۆخی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، ئاوارەی باشووری كوردستان بوو، لەوێ‌ مژوولی كاركردن بوو. ساڵی 2015 لەگەڵ كۆچكردنی‌ بە‌لێشاوی كوردی رۆژئاوا رووە و ئەوروپا، ئەویش هەرێمی كوردستانی جێهێشت. ساڵێك لە توركیا مایەوە و ئینجا بەڕێكەوت بەرەو ئەوروپا.

حەكیمی تەمەن 25 ساڵان، دوای گیرسانەوەی لە سۆفیا، لەلایەن پۆلیسی بولگاریاوە دەستگیر دەكرێ و نزیكەی مانگێك لە زیندان دەمێنێتەوە، پێش ئازادكردنی مۆری 10 پەنجەی وەرگیراوە. ئەو هەمیشە لەژیانیدا كەمتەرخەم بووە و هیچ كارێكی بە جددی وەرنەگرتووە، لەدوای ئازادكردنی گرنگی بە نوێكردنەوەی دۆكیۆمێنت و كارە یاساییەكانی ئەو وڵاتە نادات. تەنیا یەك جار دۆكیۆمێنتی وەرگرتبوو و لە كەمپی كراوەی خەرمەلی مابووەوە.

بەڵام ئەو لەسەر كاری نایاسایی و خراپ راهاتووە و ناتوانێ وازی لێ بهێنێ، نزیكەی سێ مانگ لە خەرمەلی مابووەوە، لەو ماوەیەدا دەستی كردبوو بە كڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر، ناوی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرت بهێنایە، زانیاری باشی لەبارەیەوە هەبوو.

لە دوای سێ مانگ مانەوە لەو كامپە، روو دەكاتە سۆفیای پایتەخت. ئەو ئیتر ئاڵوودە بووبوو، بەڵام ئاڵوودەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر نەك كێشانی. لەوێ شوێنی فرۆشتنی ئەو ماددانەی دۆزیبووەوە، بە جارێك بڕێكی زۆری دەكڕی، دواتر كەم كەم بە ئەفغانی و سووری و عێراقی و ئێرانی و تاكوتەرا بە كۆچبەری دیكەی‌ دەفرۆشت، بەمشێوەیەش بڕە پارەیەكی باشی دەستدەكەوت، لەدوای ماوەیەكی كەم دەمانچەیەكی كڕی و نایە بەر قەدی، تەنانەت گوللەشی بە دەمانچەكەی دەستی تەقاندبوو، هەڕەشەی كوشتنی لە خەڵكی كردبوو. بێ بیركردنەوە لەخۆی كە كۆچبەرێكی كوردە و بەشێوەیەكی كاتی لەو وڵاتەیە و ئەگەر دەستگیر بكرێ بە قورسی سزا دەدرێ. 

حەكیم هەموو جۆرە ئیشێكی رەشی خراپی دەكرد، تەنیا بەدوای كارە یاساییەكانی خۆی نەدەكەوت، لەكاتێكدا ئەگەر كارە یاساییەكانی خۆی رایی كردبایە، لەماوەی چوار تا پێنج مانگدا مۆڵەتی مانەوە -ئیقامە-ی پێدەدرا، چونكە خەڵكی سووریا بوو‌. لەدوای مانەوەی سێ مانگ لە سۆفیا، بەخۆی و دەمانچەكەی بەر قەدییەوە گەڕابووەوە كەمپی خەرمەلی و مانگێكی لەوێ بەسەربردبوو، لەپڕدا پۆلیس لەناو خەرمەلی دەستیكردبوو بە پشكنینی كۆچبەرانی نێو كەمپەكە، هەركەسێك دۆكیۆمێنتی مانەوەی كۆتایی هاتبوو یان نەیبوو، بەرەو زیندان راپێچ كرابوو. حەكیمیش یەكێك بوو لەوانەی كە پۆلیس گرتبووی و رەوانەی گرتووخانەی لۆبۆمێزی كردبوو.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە حەكیم لە زیندانی لۆبۆمێز بوو. ئەو كۆچبەرە، جەستەیەكی بەهێزی گەورەی هەبوو، خاوەن سەرێكی خڕی گەورەی پۆڵایین بوو، جارجار سەری دەدا لە دیواری زیندان، بەپێكەنینەوە بە زیندانییەكانی دەگوت: بەهەموو توانای خۆتانەوە مستێ بكێشن بەسەرمدا، منیش مستێ دەكێشم بەسەرتاندا، بەڵام گەرەنتی نەبوورانەوەتان ناكەم. دەمارەكانی دەست و قاچی پەمپابوو، هێندەی چەقۆ و كەتەر بەركەوتبوو، لاقی‌ راستی نزیكەی سی سانتیمەتر دوورابووەوە كە لەشەڕدا چەقۆی پێكەوتبوو. لاسەرێكی پرچی پێوە نەبوو، لەكاتی گەڕانەوەی بەسەرخۆشی بۆ ماڵ، برا گەورەكەی تەورێكی دابوو لەسەری و ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا كەمبوو، وەلێ بۆ رێگەی ئەوروپا تەمەنی باقی بوو. 

حەكیم، نانی بەیانیانی نەدەخوارد، نزیكەی كاژێر  11ی نیوەڕۆ لەخەو هەڵدەستا، لەكاتێكدا زیندانییەكانی دیكە لە كاژێر هەشتی بەیانییەوە بەخەبەر دەهاتن و دەیانكردە بەزموڕەزم، بەگشتی دەنگ و سەدای كۆچبەرە ئەفغانییەكان زۆر بەرز و بێزاركەر بوو، كاتێ قسەیان دەكرد و دەیانقیراند، حەكیم ئەمەی قبوڵ نەدەكرد و هاتوهاواری لێ هەڵدەستا. هەندێجار گرژی دروست دەبوو، كورد لەلایەك و ئەفغانی لەلایەكی دی ڕووبەڕووی یەكدی دەبوونەوە.

حەكیم سوێندی دەخوارد، لەدوای ئازادبوونی لە زیندان سیپاڵە شڕەكەی دەستدەداتێ و پڕی دەكا لە مەشروبات، لە سۆفیاوە بە ئۆتۆمبێل بەرەو سنووری سربیا بڕوات، ئینجا بە پیادە و بەسەرخۆشی و بەتەنێ رێی قاچاخ بگرێتەبەر تا دەگاتە بوخارێست. بەڵام ئەم پلانەی بەدی نەهات و بەرەو شوێنێكی نادیار برا.

لە ناوەڕاستی شەوێكی مانگی ئابدا، بەهەموو هێزییەوە مۆبایلەكەی دەستی بە زەویدا كێشا و پارچە پارچەی كرد، سەدان جنێوی بەخێرایی دا، لەدوای ئارامبوونەوەی گوتی: یەكێك هەواڵی لێداوم كە دەمانچەم هەبووە و تریاكم فرۆشتووە. لەدوای چوار رۆژ، بەناوی ئینتەرڤیوو حەكیمیان بانگ كرد و بەبێ كەلوپەلەكانی زیندان بردیان و كەس نازانێ لەكوێیە و بەكوێ گەیشتووە و لە ئەنجامدا چی لێ بەسەردێ.
نیشانەکردن : بولگاریا
927 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Miaad shwan | 13/10/2018 11:01:31 ص
تا كاتژير چه ند ئه م كتيبخانه به رده وأم ده بيت...؟؟؟
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە
| 9/10/2018 | (1)
Abdolvahed | 13/10/2018 08:22:50 ص
پیم وانیه ئه مریکا پشتی کوردبگریت چونکه کورد بوخوی پارچه پارچه ونالیکه به داخیکی زورگه وره هه رحیزب وپارتیکی کوردی ئالقه به گوی ده وله تیکی داگیرکه...
لاڤرۆڤ: ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێک لە سووریا دەدات
| 12/10/2018 | (1)
ره شید | 12/10/2018 04:27:41 م
ده سخوش کاک رابه ر ، له کوردستانی ئیمه دا دیموکراسی ده له مه یه و حیزبه سیاسیه کان به ده سه لاتیشه وه خاوه نی کلتووریکی دیموکراتیک نین ! چاویان له وه...
Raber | 12/10/2018 05:54:03 م
كاك رابه ر به ريز بابه تكاني تو وتنه وه يه، شي كردنه وه نيه. به داخه وه
دیموكراسی به‌بێ هه‌ڵبژاردن
| 12/10/2018 | (2)
محمد | 12/10/2018 10:07:57 ص
لە باو لە باران هەر تەمەنی بەفر کەم دەکا بە ئەمریکا و ڕوسیا کوردیان نەهێشت
پۆمپیۆ: واشنتن دەیەوێت کورد لە دانوستاندنەکانی داهاتووی سووریادا بەشداربن
| 12/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە 9 کاژێر لەمەو بەر |

برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە

گەورەترین برسیێتی دەبێت لە 100 ساڵی رابردوودا زۆرتر
چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت

بە بێ نێرینە کۆرپە بەرهەمهێنرا زۆرتر
0.234 seconds