وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کاریگەرییەکانی تسۆنامی لە ئەندەنووسیا

لەلایەن رێکار عەزیز 23/12/2018
3895 ژمارەی بینین

رووداو - AFP 

بەهۆی دروستبوونی تسۆنامی لە ناوچەیەکی کەناراویی هەرێمی بانتین لە ناوەڕاستی ئەندەنووسیا، 168 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 700 کەسیش بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانیش لە بەرزبوونەوەدایە

ئاژانسی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان لە ئەندەنووسیا دوایین ئاماری قوربانییانی تسۆنامییەکەی راگەیاند، بەو پێیە 168 کەس گیانیان لەدەستداوە، 745 کەس برینداربوون و 30 کەسیش بێسەروشوێنن.

تسۆنامییەکە لە دوورگەی جاڤای داوە لە رۆژئاوای جاکارتای پایتەخت، بەو هۆیەوە هەزاران سەرباز و تیمی فریاگوزاری بە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە و، لە هەوڵی رزگارکردنی خەڵک و دەرهێنانی تەرمی قوربانیانن.

بەگوێرەی کەشناسی و بەرپرسانی ئەندەنووسیا، تسۆنامییەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی شاخێکی گڕکانی دروستبووە، بەگوتەی گەواهیدەران ئاوەکە 20 مەتر بەرزبووەتەوە، سەدان ماڵ و هۆتێلی رووخاندووە.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


0.234 seconds