ئەمریکا پێشنیازێکی نوێ بۆ سنوورەکانی رۆژئاوا و تورکیا دەخاتە بەردەم ئەنقەرە

24-01-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئەمریکا تورکیا عەفرین
A+ A-

رووداو- هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیازی درووستکردنی 30 کیلۆمەتر"ناوچەی ئارام"ی بۆ عەفرین کردووە کە درێژایی سنووری رۆژئاوا لەگەڵ تورکیا دەگرێتەوە.


رێکس تیلەرسن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو لە پاریس بە میدیاکانی راگەیاند، پێشتر بیرۆکەی 10 کیلۆمەتر لە "سەیف زۆن" یاخود " ناوچەی ئارام" لەخەیاڵیاندا بووە، بەڵام بۆ ئەوەی تورکیا زیاتر دڵنیابێت لە ئاسایشی سنوورەکانی ، پێشنیازی 30 کیلۆمەتر ناوچەی ئارامی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتا تورکەکەی گوتووە: "پێشبینی 30 کیلۆمەتر دەکەین و پێموایە ئەمە نیگەرانییەکانی ئێوە لە هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر خاکی ئێوە دەڕەوێنێتەوە."

لەبەرامبەر ئەو پێشنیازەی ئەمریکا ، چاوشئۆغڵو راستەوخۆ رەزامەندی نیشان نەداوە، بەڵام بە تیلەرسنی گوتووە، تیمەکەی ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پرسە دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن.

چەند رۆژێکە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە و بەچڕی بۆردوومانی ئەو شارە دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە