وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ، کورد دەخاتە بەردەمی گورگەکان، دەبێت شتێک بکەین!

لەلایەن رووداو 27/12/2018
دۆناڵد ترەمپ وێنە؛ AFP
دۆناڵد ترەمپ وێنە؛ AFP

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لەپڕێکدا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای رووباری فورات لە سووریا دەرکرد، ئەمەش لە خۆیدا نیگەرانی ستراتیجییە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و مەترسی ئەوە هەیە کارەسات بۆ کورد بخولقێنێت. 

سەرۆک ترەمپ هیچ حسابێکی بۆ دەورووبەرەکەی خۆی نەکردووە، نە بۆ سیاسییەکان، نەبۆ راوێژکارە باڵا سەربازییەکان. وەزیری بەرگری جەیمس ماتیس دەستی لەکارکێشایەوە، هەروەها نێردراوی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی دژی داعش، مەککۆرگ. ئەوە تەنیا رووسیا و تورکیا و ئێران و داعشە کە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن. 

کورد جیهادیستەکانیان بێکاریگەر کرد

ئەو ناوچەیەی ئەمریکا لێی دەکشێتەوە، بەشی هەرەزۆری لەژێر دەستی هێزەکوردیەکاندایە کە بەناوی هەسەدە کاردەکەن. کورد هێزی زەمینی ئەوروپی و ئەمریکییەکان بوون دژی داعش. ژنان و پیاوانی کورد لەسەر بناخەی عیلمانییەت، بە چەکی سووک شەڕیان دەکەن. دیارە ئەوەش بەبێ ئامادەبوون و هاوکاری فڕۆکەکانی ئەمریکا کارێکی محاڵ بوو. 

تورکیای دووژمن دەتوانێت سووریا داگیربکات

ئێستا دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەیە کە تورکیا باکووری سووریا داگیر بکات، جارێکی دیکە ملیۆنان مرۆڤ مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت، دەوریان بگیرێت، برینداربکرێن یان ناچاری هەڵاتن بن. بۆ چەندین دەیە دەچێت کورد لە تورکیا راوەدوودەنرێن. سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان بە دەستێکی ئاسنین حکوم دەکات، رۆژنامەنووسان و سیاسییە کوردەکان زیندانی دەکرێن. ئێستا ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوە دەکات باکووری سووریا داگیر بکات، تا لەو رێگایەوە دەسەڵاتی خۆجێیی کوردەکان تێکوپێک بشکێنێت.

هۆکاری ئەوەیش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو هێزە کوردیانەی دژی داعش شەڕدەکەن بەشێکن لە گریلاکانی پەکەکە. ئەمجۆرە پەیوەندییە هەیە، بەڵام کورد لە سووریا هەڕەشە نین بۆسەر تورکیا، بەپێچەوانەوە رەنگە هێرشێکی لەوجۆرە ببێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی ئەمنیەتی سووریا و تورکیا. کێشەکە ئەوە نییە کە کوردی سووریا لە هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی خۆجێیدان، بەڵکو بەپێچەوانەوە ساڵانێکی زۆرە رێگەنادرێت کوردی تورکیا دەسەڵاتێکی خۆجێی لەو وڵاتە بنیات بنێن.  

دەبێت پشتیوانی هێزە عیلمانیەکان بکرێت

جیهان ناتوانێت بەبێدەنگی تەماشابکات ئەگەر تورکیا هێرشەکەی ئەنجامدا. ئەوە وەکو تەسلیمبوونی ئەمریکا و ئەوروپا وایە لەوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، واتە هێزی عیلمانی و پراگماتیستی زیاتر. دیارە نابێت ئەمریکا هەتاهەتایە لە سووریا بمێنێتەوە، بەڵام پاشەکشە بەشێوەیەک دەکرێت، بەبێ ئەوەی حساب بۆ کەس بکرێت، بەشێوەیەکی هەڵەشانە و بەپێچەوانەی ئەو زانیاریانەوەیە کە هێزە سەربازییە ئەمریکاییەکان داویانە بە هەسەدە لەسەر ئەرزی واقیع. 

ناکرێت پشت لە هاوپەیمانەکەت بکەیت

ئەمریکا و ئەوروپا بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان لەسەر شانە، هەم لەلایەنی سیاسی و هەمیش لەلایەنی ئەمنیی و هەروەها لەلایەنی ئەخلاقییەوە، ناکرێت هاوپەیمانە عیلمانی و پراگماتیستەکەت کە دژی تیرۆریستان دەجەنگن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵیت. ئەگەر ئەمریکا تاکلایەنە هاوپەیمانێتییەکی وا هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپەلە کێشەکە بخەنە ئەجێندای دانیشتنەکانیان و بزانن چۆن دەتوانرێت رێگە لە کارەساتێکی نوێ بگیرێت.

پێویستە سوێد ئەم پرسە بەرێتە نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پێش ئەوەی کاتەکەمان تەواو بێت، هەروەها بۆ نێو ئۆرگانی هەرەباڵای یەکێتی ئەوروپا. 

دەبێت بەهەموو لایەک فشاربخەینە سەر ترەمپ تاوەکو لە بڕیارەکەی پاشگەزبێتەوە. هەروەها پێویستە یەکێتی ئەوروپا شیکردنەوە و نەتیجەگیری بکات لە پەیوەندی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئاخۆ چ شەرت و مەرجێک لەسەر یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام دادەنێت. 

یان بیۆرکلوند، سەرۆکی پارتی لیبراڵەکانی سوێد

فرێدریک مالم، گوتەبێژی دەرەوەی پارتی لیبراڵەکان 

سەرچاوە: رۆژنامەی ئێکسپرێسن
وەرگێڕانی: سالە کوردە


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.875 seconds