وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەمریکا: داخستنی ئاسمانی کوردستان لەلایەن بەغدا هەنگاوێکی بونیاتنەر نییە

لەلایەن حەکیم داود 27/9/2017
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

رووداو - واشنتن

ئەمریکا ئاگاداری بڕیارەکەی حکومەتی عێراقە بۆ داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بە هەنگاوێکی "نابونیاتنەرانە" ناویدەبات.

رۆژی سێشەممە 26-9-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی. بۆ رادەستکردنەوەشیان، سێ رۆژ مۆڵەت دەدەنە کوردستان، مۆڵەتەکە لە کاژێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی 29-9-2017 کۆتایی دێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هەفتانەی لە واشنتن، هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی ئەو بڕیارەی بەغدا دایەوە و رایگەیاند، ئەو راپۆرتەی بینیوە و ئاگاداری ئەو پرسەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی "ئاگاداری ئەوەم، یەکێک لەو شتانەی ئێمە دەیکەین داواکردنە لە هەموو لایەنەکان بۆ بەشداری بونیاتنەرانە. ئەوەش، ئەگەر راست بێت، نموونەی بەشداری بوونیاتنەرانە نییە. ئێمە دەمانەوێ هەردوولا پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی پرسەکان بچنە پێشەوە، بەڵام بەشێوەیەکی بونیاتنەرانە هەنگاو بنێن".

لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو-یش لەبارەی گشتپرسی، هێزەر ناوێرت رایگەیاند، وەک پێشتریش گوتوویانە نیگەرانن لە بڕیاری گشتپرسی هەرێمی کوردستان و دەیانەوێ تەرکیز لەسەر شەڕی داعش بێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو گرووپە نەتوانێ هێرش بکاتەوە سەر خەڵکی عێراق.

لەبارەی ئەنجامی گشتپرسی، گوتەبێژەی ئەمریکا گوتی "دەزانین تاوەکو ئێستاش ئەنجامی فەرمی رانەگەیێندراوە. بەڵام روونە کە رێژەی بەشداری بەرز بووە، ئێمەش بەدڵنیایی لەوە تێدەگەین کە بۆچی رێژەی بەشداری بەرز بووە و پەرۆشی زۆر بۆ ئەو پرۆسە هەبووە، بەڵام پێشتریش نیگەرانی خۆمان بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسییەکە و وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەبادی و سەرۆک بارزانی پرسەکەی تاوتوێ کردبوو". 

لەبارەی لایەنگری واشنتن بۆ بەغدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی "ئەوە بە لایەنگری نابینین، ئێمە پشتگیری عێراقیکی یەکگرتوو و دیموکرات دەکەین".

لە وەڵامی پرسیاریکدا لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، هێزەر ناوێرت ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵکی عێراق دەوێ و دژی هەموو جۆرە تووندوتیژییەکە.

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پرۆسەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو "گشتپرسییە تاکلایەنە"یە پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ زۆر ئاڵۆز دەکات. هاوکات دڵنیاییدا لەوەی "پەیوەندییە مێژووییەکانیان" لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا 10 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا

ئیمانوێڵ ماکرۆن گۆڕانکاری لە سیستمی تەندروستی زۆرتر
هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی 12 کاژێر لەمەو بەر |

هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی

بەهۆی بوونی کەموکورتییەکان 30 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
چـــامپــیــۆنــتــرس 20 کاژێر لەمەو بەر |

چـــامپــیــۆنــتــرس

بێ زیدان – دۆنێک لە دۆڵێک زۆرتر
0.406 seconds