وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی رووداوەکانی کوردستان دەکات

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 27/9/2017
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەغدا: تەرکیز بخەنە سەر لەناوبردنی داعش

رووداو - نیویۆرک 

رۆژی دووشەممە کوردستانییان گوێیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەگرت و گشتپرسیی سەربەخۆییان ئەنجامدا، لەبارەی ئەگەری دروستبوونی شەڕیش لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەدوای گشتپرسییەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ: ئێمە چاودێری ئەو روودانە دەکەین.

دژایەتی ئەو زلهێزانە تەنها قسەیە و کردار نییە. پێش گشتپرسی کاتێک وڵاتە زلهێز و هەرێمییەکان دەیانگوت واز لەم گشتپرسیە بێنن و تەرکیز بخەنە سەر شەڕی داعش، کوردستانیان پێی نیگەران دەبوون، ئێستاش دوای گشتپرسی، هەمان قسە دووبارە دەکەنەوە و دیپلۆماتکارانی بەغدا پێی نیگەرانن. تەنانەت ئێران و تورکیاش تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە بە کردار هیچ کاردانەوەکانیان نەبووە.

نوێنەرانی وڵاتان لەبەر رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و، پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دەبێت ئەم قسەیە دووبارە بکەنەوە.

جۆناسن ئاڵن، جێگری نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "ئێمە بەردەوامین لە پشتگیریکردنی سەرەوەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، ئەمە هەڵوێستی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشە".

بەڵام کە دێتە سەرکردار، بە بەغدا و هەموو لایەک دەڵێن "هەڕەشەکان جێبەجێ مەکەن و، تەرکیز بکەنە سەر جێبەجێکردنی ئامانجەکانمان، کە ئەویش لەناوبردنی داعشە".

جۆناسن ئاڵن هەروەها دەڵێ "ئەوەی دەبێت ئێستا رووبدات ئەوەیە؛ دۆخەکە بەهێمنی بمێنێتەوە و تەرکیز بخرێتە سەر شەڕی داعش، بەتایبەتی هێمنی لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گرنگە".

رووداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پرسیارەی کرد: "سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە هێزە عێراقییەکان داوە بچنە کەرکووک، کە شارێکی جێ ناکۆکە و پێشمەرگە کۆنترۆڵی دەکات، ئەگەر ئەو هەنگاوە جێبەجێبکرێت شەڕ روودەدات؟ کاردانەوەی سکرتێری گشتی چییە؟".

لە وەڵامدا فەرهان هەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "ئێمە چاودێری ئەو روودانە دەکەین ئەگەر روویاندا، سکرتێری گشتی بەیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە، وەکو دەزانیت ئەو لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی جیهان کۆبووەوە لەوانەش سەرکردەکانی عێراق و ترس و نیگەرانییەکانی بۆیان روونکردنەوە".

بەهۆی ئەو چاودێریەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەوانەیە زەحمەتتر بێت بۆ بەغدا، کە هێز بۆ کەرکووک بجوڵێنێت و، بەپێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە عێراق بکاتەوە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار




 

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| دوێنێ کاژێر 12:46 | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە 30 خولەک لەمەوبەر |

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە

"تاوانی من یارمەتیدانی کورد و پێشمەرگەیە" زۆرتر
بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە 38 خولەک لەمەوبەر |

بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە

کۆسرەت رەسول و مەلا بەختیار بەشدارن زۆرتر
 لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران 46 خولەک لەمەوبەر |

لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران

تەمەنی پەرلەمان بۆ 8 مانگی دیکە درێژکرایەوە زۆرتر
0.344 seconds