وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییانی بەنداوەکەی بەرازیل

لەلایەن هەڵات رێبوار 29/1/2019
1766 ژمارەی بینین

رووداو - AFP 

ژمارەی قوربانییانی داڕمانی بەنداوەکەی بەرازیل تادێت بەرزتردەبێتەوە و تائێستاش تەرمی 65 قوربانیی رووداوەکە دۆزراونەتەوە.

بەگوتەی کارمەندانی فریاکەوتن، تائێستا تەرمی 65 کەسیان دۆزیوەتەوە و 279 کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن، ئەمەش دوای سێ رۆژ لە داڕمانی بەنداوێک کە دەکەوێتە نزیک کانێکی خەڵووز لە بەرازیل.

بەگوتەی بەرپرسانی بەرازیل داڕمانی بەنداوەکە یەکێکە لە گەورەترین کارەساتەکانی دەیان ساڵی رابردوو لە وڵاتەکەیان.

زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، کارمەندی کانێکی خەڵووز بوون کە لە نزیک بەنداوەکە بووە، کارمەندەکانی کانەکە خەریکی خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بوون کاتێک رووداوەکە روویداوە.

بەهۆی زۆریی پاشماوەی "ژەهراویی" کانە خەڵووزەکەش، بەگوتەی کارمەندانی فریاکەوتن: بەشێکی تەرمەکان لە ئێستاوە شیبوونەتەوە و، ئەگەر زووتر تەرمەکانی دیکە دەرنەهێننەوە، رەنگە دواتر زۆر درەنگ بێت.

0.187 seconds