وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا له‌ ئه‌مریكای لاتین لووتكه‌ی G20 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لەلایەن رۆژ عەلی زاڵە 30/11/2018
تا چه‌ند وڵاتانی G20 هاریكاری ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ن، جێگه‌ی گوومانی هه‌ندێك له‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌كانه‌

رووداو-بۆینس ئایرێس

بۆ یەکەمجار سەرکردەی وڵاتانی زلهێزی ئابووری جیهان G20 لە پایتەختی ئەرجەنتین کۆدەبنەوە، رێوشوێنێکی ئەمنی تووند بۆ پاراستنی لووتکەکە گیراوەتەبەر، شەمەندەفەر و رێگاکانی هاتووچۆ داخراون، لە ئەرجەنتین پشووی فەرمی راگەیێندراوە و، حکومەت داوای لە هاووڵاتیانی کردووە سەردانی پایتەخت نەکەن.


میگێل سامبرا، هاووڵاتییەکی ئەرجەنتینی دەڵێت: "G20 باشترین وڵاتانی جیهانی تێدایه‌ و هاوكاری ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ن كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا شوێنی خۆی بكاته‌وه‌ و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ گه‌شه‌ بكات و له‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ ئێستا تێیداین رزگارمان بێت". 

به‌ڵام تا چه‌ند وڵاتانی G20 هاریكاری ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌ن، جێگه‌ی گوومانی هه‌ندێك له‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌كانه‌. ئایلین باربۆسا دانیشتوویەکی دیکەی پایتەختی ئەرجەنتین دەڵێت: "بارودۆخی ئه‌رجه‌نتین باش نییه‌، ته‌ماشای دۆخی دۆلار بكه‌! G20 ره‌نگه‌ گۆڕانكارییه‌ك بهێنێت یان نا. به‌ڵام وڵاتانی G20 به‌ڵێنی زۆر ده‌ده‌ن و دواجاریش هیچ شتێك روونادات. كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ زیاتر ریكلامه‌، شتێك نیه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی ئه‌رجه‌نتین بێنێت. من وه‌كو خۆم پێم باش نییه‌، ره‌نگه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌ بۆچوونی من سوودی نییه‌". 

سه‌ره‌ڕای تووند و تۆڵی رێوشوێنی ئه‌منی، له‌ هه‌فته‌ی لووتكه‌ی G20 دا چه‌ندین خۆپیشاندان‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن. ماریا تانگۆ، خۆپیشاندەرێکی ئەرجەنتینی دەڵێت: "ئه‌مانه‌ گوایه‌ لێره‌ن تاوەکو كێشه‌ ئابوورییه‌كانی جیهان تاوتوێی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها بیردۆزه‌، لهڕاستیدا پرسه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزتره. ئێستا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌. شه‌ڕی بازرگانی له‌نێوان وڵاتانی زلهێزدا رووده‌دات و وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و، وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین گوشاری ئابووریان ده‌خرێته‌سه‌ر. ئه‌وان لێره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن".

له‌ كۆنگرێسی ئه‌رجه‌نتین بودجه‌ی 2019ی په‌سند كرد و بودجه‌كه‌ له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ داڕێژرابوو! خۆپیشانده‌ران پێیانوایه‌ وڵاتانی G20 ئابوورییه‌ لاوازه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین قۆرخ ده‌كه‌ن و وڵاته‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ ژێر قه‌رزی هه‌تا هه‌تاییه‌وه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.485 seconds