وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فێستیڤاڵی ئارد و هێلکە لە ئیسپانیا

لەلایەن هۆشەنگ دارا 29/12/2018
1886 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

بە بەشداری سەدان کەس، لە شارۆچکەی ئیبی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، فێستیڤاڵی ساڵانەی ئارد و هێلکە بەڕێوەچوو. 


ئەم رۆژە بۆ ئیسپانییەکان رۆژی کەسانی ساویلکەیە و هاوشێوەی رۆژی یەکی نیسانە، کە رۆژی درۆیە لە زۆر وڵاتی جیهان. لەمیانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا، جگە لە شەڕکردن بە هێلکە و ئارد، چەندین چالاکی جیاجیای دیکەش ئەنجامدەدرێن.
 
ماهیرا، بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکە دەڵێ "بیرۆکەکە ئەوەیە کاتێکی خۆشت هەبێت، دڵنیابیت لەوەی هیچ شتێکی جیدی روونەدات. ئەمە نەریتێکی زۆر کۆنە لە ئیبی، کە چەند سەدەیەکە هەیە. هیواداریشین بەم ئاهەنگەوە بەردەوام بین".


یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم رۆژە، نمایشی ئەنجامدانی کودەتایە بە سەر دەسەڵاتەکانی شارۆچکەکەدا؛ بەگوێرەی نمایشەکە، کودەتاچییەکان سەردەکەون و تاوەکو کاتی خۆرئاوابوون دەست بە سەر شارۆچکەکەدا دەگرن. 

ماریا خوسێ مارتینز، مێژوونووسە و لەبارەی فێستیڤاڵەکە دەڵێ "ئەمە جەژنی کۆنی رۆمانی یان ساتورنالیایە. ئەمە ئەو فێستیڤاڵەیە کە گەورەکان کۆیلەن و کۆیلەکان دەبنە گەورە. ئەمڕۆ هەروەها رۆژی نوکتەی پراکتیکیە. بۆیە ئێمە نمایشێکمان لە هۆڵی شارۆچکەکە هەیە، کە تیایدا شارەوانی دیموکراتی و هەڵبژێردراوی شایستە دەڕوخێنرێت و بەڵێنی دادپەروەریی نوێ دەدرێت".

هەرچەندە مێژووی ئەم فێستیڤاڵە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ساڵی 1981ـەوە جارێکی دیکە زیندووکراوەتەوە و لەو کاتەوە ساڵانە ئەنجامدەدرێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

0.328 seconds