وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کۆبوونەوەی شاندی باڵای تورکیا و رووسیا لە مۆسکۆ

لەلایەن رووداو 29/12/2018
2094 ژمارەی بینین

رووداو - AA 

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و خولووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له ‌مۆسكۆ له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كانیان کۆبوونەوە.


کۆبوونەوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 29-12-2018) لە بارەگای وەزارەتی بەرگری رووسیا لە مۆسکۆ دەستیپێکرد و کاژێرێک و 30 خولەکی خایاند.

بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە مه‌ولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە چوارچێوەی دانوستاندنەکانی ئاستانە، هاوئاهەنگی لەنێوان تورکیا، رووسیا و ئێران ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە لە گەلێک بواردا هەنگاوی باش نراوە. 

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا، سەردانی رووسیایان کردووە و بۆ لەمەودواش لەگەڵ هاوبەشە رووسەکانیان گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن کە لە سووریا دەتوانن چی بکەن. 

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا لە بەرامبەردا ئاماژەی بەوەدا، لە پاڵ رەوشی ئیدلب، هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دەکەن، کە لە ئیستەنبووڵ ئەنجامدراوە، هەروەها پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە منبج و دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی فورات تاووتوی دەکەن. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

0.219 seconds