وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لووتکەی جی20؛ گەیشتنی سەرۆکەکان و خۆپیشاندان

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 30/11/2018
2978 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

رۆژی هەینی 30-11-2018 لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئه‌رژه‌نتین لووتکەی وڵاتانی جی20 دەستی بە کارەکانی کرد، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

لە کۆبوونەوەکانی جی20 بابه‌ته‌كانى په‌ره‌پێدانی بازرگانی، ئاسایش، ئاشتى و ئابوورى تاوتوێدەکرێن. سەرکردەی ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی ئابووریی و پیشەسازی بەهێزن بۆ بەشداری لە لووتکەکە گەیشتنە بۆینس ئایرس.

لە دەستپێکی لووتکەکەدا ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەرژەنتین گوتی "لەژێر ناونیشانی دروستکردنی کۆدەنگی تایبەت بە پەرەپێدانێکی بەردەوام و دادوەرانە، ماوەی ئەم چەند رۆژە لەگەڵ چەند بابەتێكی سەرەکی گفتوگۆ ئەنجامدەدەین؛ وەک ئایندەی کار، ژێرخانی ئابووری تایبەت بە پەرەپێدان و دابینکردنی داهاتووێکی بەردەوامی خۆراک، سەقامگیری دارایی و جێگیری کەشوهەوا و بازرگانی نێودەوڵەتی و چەندین بابەتی دیکەش".

خۆپیشاندان

لە بۆینس ئایرس هەزاران کەس دژ بە بەڕێوەچوونی لووتکەی جی 20 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان نوێنەرایەتی چەندین گرووپی گوشار و لایەنی جۆراوجۆری سیاسییان دەکرد و درووشمی " نەخێر بۆ لووتکەی جی 20" و سەرکۆنەی هاتن و بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەروەها چەندین کەسایەتی دیکەی بەشداربووی لووتکەکە کرد.

بەهۆی رێکاری توندی ئەمنی کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و سەربازەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە، خۆپیشاندەران دوور لە شەقامی سەرەکی لووتکەی جی20 خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامدا.

پێشتریش ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەرجەنتین رایگەیاندبوو: حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ سەرجەم سەندیکا و لایەنە پیشەییەکانی ئەو وڵاتە رێککەوتوون لەسەر ئەنجامنەدانی خۆپیشاندان لە دوو رۆژی بەڕێوەچوونی لووتکەی جی20.

0.234 seconds