وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا پلەی گەرما بۆ 22 ژێر سفر دابەزی

لەلایەن هۆشەنگ دارا 31/1/2019
1761 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

پلەی گەرما لە شیکاگۆ بۆ 28 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە، رەشەبای تووند و ساردیش وایکردووە کە هەستکردن بە سەرمای هەواکە هاوشێوەی 49.4 پلەی ژێر سفری سەدی بێت.

ئەو سەرمایە بووەتە هۆی پەکخستنی گەشتی ئاسایی شەمەندەفەرەکانی شیکاگۆ و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی پەیوەست بە گەشتەکان هەڵوەشاونەتەوە. 

پێشتر هۆشداریی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایە درابوو و ئێستاش هۆشداریی ئەوە دەدرێت کە هێشتا لەوە ساردتر دەبێت، ئەوەش لەبەر شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینی جەمسەریی کە چەند ناوچەیەکی کەنەدا و ئەمریکا دەگریتەوە و چاوەڕێدەکرێت پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 50 پلەی ژیر سفری سەدی داببەزن.

شەپۆلی سەرما نزیکەی 10 ویلایەتی نێوەڕاست و رۆژئاوای ئەمریکای گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە لە بەشێک لە شارەکان جگە لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئاسمان قوتابخانەکانیش داخراون. لە هەندێک شوێن بە ئاگر بەفری سەر وێستگەکانی شەمەندەفەر دەتوێندرێنەوە.

تەنیا لە دوو فڕۆکەخانەی شیکاگۆ هەزار و 800 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە.


0.203 seconds