وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

4/10/2017
ماڵئاوا مامی هەمووان
نیشانەکردن : مام جەلال
11088 ژمارەی بینین







سەرکردەی زیاتر لەنیو سەدە، لە دوو سەدە خەباتت کرد، مێژووت بە پاکی بنیاتنا و بە سەربەزی کۆتاییت پێهێنا. بوویە ناسنامەی گەلێک و بۆ دۆست و دووژمن بوویە دەرس و مەدرەسە.

مێژووی هەموومانت جوان کرد، سەرمایەت بۆ هەمووان جێهێشت. دوا کۆچت تەنیا بە جەستەیە، بەڵام رووح و قوتابخانە و کۆڵنەدان و مقاوەمەتت فێری هەموومان کرد.

کە تۆ سەرکردەم بوویت، هەستم نەکردووە خەڵکی کام شارم، هەر وامزانیوە هی تەنیا نیشتمانم. کە تۆ سەرکردەم بوویت، نەمزانیووە کۆیلەیی و کرنۆشبردن چییە، هەرگیز نەمزانیوە کە کەوتین هەڵناستینەوە، چونکە لە کەوتنەکانیش هەر بیرمان لەهەستانەوە بووە.

بۆ نیشتیمانێک گەلێکت دروست کرد، بۆ گەلێک بناخەی نیشتیمانێکت دانا، چونکە تۆ تەنیا سەرکردەیەک نەبوویت، بەڵکو خۆت بە تەنیا نەتەوەیەک بوویت.

مامی هەمووان، تۆ نەوەک هەر مێژوو، بەڵکو ئایندەت بۆ هەمووان رۆشن کرد. هەموو بیری تۆ لای پێکەوە ژیان بوو، زۆرجار گەورەیی زۆر گەورەت دەنواند و زامی زۆر قووڵت ساڕێژ دەکرد، کە بۆ هەمووان جێگای سەرسامی بوو.

لە مرۆڤایەتی، مرۆڤدۆست و لە ئاشتیدا ئاشتیخواز و لە دیبلۆماسیدا خاوەن کارێزمایەکی بێ هاوتا بوویت. بە ورە و وریا، بەهێز و وزەبەخش، بۆیە نائامادەیی تۆ بە نەخۆشکەوتنت، بینیمان ناوەناوە وڵات چۆن لە لێواری نغرۆبوون نزیکدەبووەوە.

سەرنجی دونیات راکێشا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستت هەژاند و عێراقت لە رەگەوە گۆڕی. ئاخر ئەگەر تۆ لەوێ دەبوویت، جبووری و عەبودی و مالیکییەکان و عێراقی عروبە، دەیانتوانی بیر لە سزادانی گەلێک بکەنەوە کە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کورد دابێت، ئاخر ئەگەر تۆ لەوێ دەبوویت، دەیانتوانی ئاسمان لە کورد رابگرن، ئاخر ئەگەر تۆ لەوێ دەبوویت، دەیانتوانی لە بەغدا پێشوازیمان لێنەکەن، یان هەمووانت دەهێنایە دەباشان.

ئێستا هەمووان لە جاران زێدەتر هەست بە گەورەیت دەکەین، چونکە تۆ بۆ هەمووان بوویت، ئەی مامی سەرکردە. بە مەرگت هەموومانت تاساند، روحت شاد، ماڵئاوا مامی هەمووان.

کۆمێنتەکان

 
access | 8/10/2017
قوربانی بم، خودایە بەبەهەشتی شاد بکەیت.... لای من وادەزانم رۆژی مەحشەرێیە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا 7 کاژێر لەمەو بەر |

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا

تەندروستی جیهانیی رایگەیاند زۆرتر
هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو

کۆنگرەی هەنگەڤانانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای زۆرتر
پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت 10 کاژێر لەمەو بەر |

پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت

ساڵی 2018 چەند مەترسی گەورە پەیوەندییان بە زۆرتر
0.203 seconds