ئەزموونی کەناڵە گەورەکان لە دۆزینەوەی بەرهەمە خراپەکان دا
تۆڕی میدیایی رووداو لەم رووەوە ئەزموونی زۆری هەیە لەپێناو وشیارکردنەوەی خەڵک لە بەرهەمی هاوردەکراوی خراپ و، دیاریکردنی رێگەی دروست و تەندروستی بەرهەمهێنان لە رێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ شارەزایانی ئەو بوارە . ئەم کارە میدیاییانە پێیاندەگوترێت "Media Activism" یان "Watchdog Journalism" . گرنگی ئەم کارە میدیاییە لەوەدایە؛ کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرە ساختەکارەکان دەترسن، خاوەن کار و بەرهەمە باشەکانیش دڵخۆش دەبن، چونکە خراپەکان نێوبانگیان لەدەستدەدەن، یاساکان دەگۆڕدرێن، بۆ نموونە یاسای پاراستنی خۆراک لە ئەمریکا FSMA لە ساڵی ٢٠١١ دوای زنجیرەیەک لەم راپۆرتانە و لە ئەنجامی چاکسازی لە یاساکان دا تووندترکرا. بەکاربەر (خەڵک) فێردەبێت کە سەیری "لەیبڵ" و پێکهاتەی خواردنەکان بکات.