رووداو دیجیتاڵ
لە خولی یانەکانی پۆرتوگالدا لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ریۆ ئاڤێ و بێنفیکا، گۆڵپارێزی ریۆ هەڵەیەکی گەورەی کرد و گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە.
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی پۆرتوگال لە یاریگەی بێنفیکا بەڕێوەچوو، لەکاتێکدا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، لە خولەکی 19 جۆناتان لویز، گۆڵپارێزی بەرازیلیی یانەی ریۆ ئاڤێ هەڵەیەکی گەورەی کرد و گۆڵێکی لە خۆی کردەوە و ئەنجامەکە بۆ یانەی بێنفیکای کردە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
بێنفیکا لەو یارییەدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
بەبردنەوەی ئەم یارییە، بێنفیکا لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پۆرتوگال بووە خاوەنی 25 خاڵ و هیچ یارییەکی لەم وەرزەی خولەکەدا نەدۆڕاندووە.
هەرچی یانەی ریۆ ئاڤێیە ئەمە چوارەمجارە لەم وەرزەدا دەدۆڕێت و لە پلەی یازدەیەمە بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ.


