بیتکۆین بە کەمتر لە 80 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

نرخی بیتکۆین رۆژی یەکشەممە بە کەمتر لە 80 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی یەک بیتکۆین سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی 1400 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئاستی 80 هەزار دۆلار بەدەست بهێنێتەوە.
 
دابەزینی چەند رۆژی رابردووی نرخی بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ دەستنیشانکردنی کێڤن وارش، وەک سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.
 
دابەزینی بیتکۆین لە چەند رۆژی رابردوودا هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی کانزاکانی دیکەی وەک زێڕ و زیو لە بازاڕەکاندا.