بۆ یەکەمجار یەڵدز گەیشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت
رووداو- هەولێر
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان- تورکیا دەستیپێکرد.
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند "هاوردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە رێگەی بۆری بۆ بەندەرەکانی تورکیا دەستیپێکردو سەرەتا 300 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە دەکەین".
تانەر یەڵدز هەروەها گوتی "بریارە دوای چەند قۆناغێک، هاوردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بگاتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکداو ئەو نەوتە لە تورکیایەو هێشتا نەفرۆشراوە، تاوەکو ئەوکاتەی هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا رێکدەکەون".
ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدرکێنێ.
رۆژی 13.12.2013، نەوتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی تورکیا کرا، بە گوێرەی رێککەوتنی هەر سێ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و عێراقیش، داهاتەکەی لە بانکێکی تورکیا دەپارێزرێت و بە گوێرەی بودجە و دەستووری عێراق، لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق دابەشدەکرێت.