یەک دۆلار بە 158 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن 3900 تمەن دابەزی و یەک دۆلار بە 158 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 162 هەزار و 800 تمەن و کەمترین نرخیشی 158 هەزار و 200 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 8.24٪ و لە شەش مانگیشدا بەڕێژەی 71٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بە ئەگەری زۆرەوە هێوربوونەوەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەدژی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە پاڵپشتی بۆ نرخی تمەن دروستکردووە.