یەک ئۆنسە زێڕ بە 3330 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 3330 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کارن لە ئەمریکا.
دابەزینی نرخی زێڕ ئەمڕۆ سنوورداربوو بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا دابەزی بۆ 3340 دۆلار.
پێنوێنی دۆلار دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا کە بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی نرخی زێڕ.
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایڤ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمڕۆ چوارشەممە بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن بۆ ئەوەی ئاراستەی نرخی زێڕیان بۆ یەکلایی ببێتەوە".
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، بازرگانان شرۆڤەی جیاواز بۆ لێدوانەکانی رۆژی سێشەممەی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن کە گوتبووی، "بانکی ناوەندی ئەمریکا چاوەڕوان دەکات بەرچاوی زیاتر روون بێتەوە سەبارەت بە کاریگەری پێناسە گومرکییەکان لەسەر دۆخی ئابووری ئەمریکا".
پاوڵ رایگەیاند، ئەگەر پێناسە گومرکییەکان نەبوونایە، ئێستا سوودی بانکی کەمیکردبوو.