نرخی یەک دۆلار نزیکبووەوە لە 117 هەزار تمەن
رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێری رابردوودا نرخی تمەن بەراورد بە دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک دۆلار تەنانەت نزیکبووەوە لە 117 هەزار تمەن.
ئەمرۆ پێنجشەممە یەک دۆلاری ئەمریکی بە 115 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی دۆلار بۆ چەندین کاژیر 116 هەزار و 700 تمەنیشی بەخۆیەوە بینی.
لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا نرخی دۆلار لەبەرامبەر تمەن بەڕێژەی 6.82٪ بەرزبوونەوەی بەخۆەوە بینیوە.
وڵاتانی ئەورووپی، تورکیا و هاوبەشە بازرگانییەکانی دیکەی ئێران لە دوای کارکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، یەک لە دوای یەک مامەڵە بانکی و داراییەکانیان لەگەڵ ئێران دەپچڕێنن و ئەوەش بووەتە هۆکار گوشارێکی بێوێنە ئەم هەفەیە لەسەر نرخی تمەن دروستبێت.