دۆلارێک بە نزیکەی 135 هەزار تمەنە

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە یەک دۆلار بەرامبەر بە 135 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بەجێگیری ماوەتەوە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 3.08٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 53.61٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
نزیکەی یەک هەفتەیە خۆپێشاندان لە ئێران بەردەوامە و بەکردەیی بازاڕی دراو و بازاڕەکانی دیکەی ئەو وڵاتە داخراون، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن هێندە گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت.