یەک بیتکۆین بە زیاتر لە 90 هەزار دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

بیتکۆین توانیویەتی پارێزگاری لە ئاستی هەستیاریی 90 هەزار دۆلار بکات.

رۆژی شەممە نرخی یەک بیتکۆین بە زیاتر لە 90 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا نزیکەی 2 هەزار دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی، بۆ بەرزبوونەوەی بەهای پشکی کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆجیا و پلاتفۆرمەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی دەگەڕێتەوە.
 
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لە ساڵی 2026 دا لە رۆژی هەینی، بەهای پشکی کۆمپانیای (کۆین بەیس) بەڕێژەی 4.4٪ و کۆمپانیای (ستراتیژی) بەڕێژەی 3.8٪ و (ماراسۆن دیجیتاڵ) بەڕێژەی 9.6٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
نرخی بیتکۆین ساڵی 2025ـی بە دابەزینی 6٪ ـی بەڕێکرد.
 
ئەوەش یەکەم دابەزینی ساڵانەی نرخی بیتکۆینە لە دوای ساڵی 2022 وەوە.