یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 5365 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە رێژەی 1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەکی بە 5365 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
تووندبوونەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل وەبەرهێنەر و بازرگانانی هانداوە بۆ کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بۆ ماوەیەک بە نزیکەی 5380 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردوویەتی.
لە گرێبەستەکانی داهاتوودا، نرخی زێڕ بە نزیکەی 5400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەم شەڕە هیچ کۆتاییەکی دیار نییە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ."
ئێران رایگەیاند هەر کەشتییەکی نەوتی بیەوێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت دەیکاتە ئامانج.
داخستنی گەرووی هومرز زیانی گەورە لە ئابووری جیهان دەدات ئەگەر داخستنەکە درێژە بکێشێت.