نرخی زێڕ بە نزیکەی 5170 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی زیاتر لە 1٪ بەرزبووەوە و بەشێک لە زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو دابەزی بۆ کەمترین ئاستی هەفتەی رابردوو.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 1.6٪ بەرزبووەوە و بە 5168 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بەڕێژەی 1.1٪ بەرزبووەوە و بە 5178 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە بەڕێژەی 4٪ دابەزی بۆ ئاستی 5 هەزار دۆلار کە کەمترین ئاستی یەک هەفتەی رابردووە.
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کاڵبوونەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەگەڕێتەوە.
بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و بەو پێیەش رێگە لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەگرێت کە بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی.