نرخی نەوتی برێنت بۆ 82.53 دۆلار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە و پچڕانی گواستنەوەی نەوت بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە کەنداو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوە بەرچاوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوتە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمرۆ 1 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 79 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئێسرائیل و ئەمریکا هێڕشەکانیان بۆ سەر ئێران توندکردووەتەوە.
لە وەڵامدا ئێران دەستی بە هێڕش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ناوچەکە کە زیاتر لە 25٪ـی نەوتی جیهان دابیندەکات.
عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاندووە بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل بەهۆی نەبوونی رێگەی هەناردەکردنەوە، دوای داخرانی گەڕووی هورمز.
بەرپرسانی نەوتی عێراق دەڵێن ناچارن رۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنن ئەگەر گەڕووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرکی ئەمریکا رایگەیاندووە رەنگە ناچاربن بۆ کۆنترۆڵ کردنی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت، هەر کەشتییەکی نەوتی کە بە گەڕووی هورمز تێدەپەڕێت پاریزگاری لێبکەن.