نرخی بیتکۆین 80 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بیتکۆین زیاتر لە 1500 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 80 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
ئێستا یەک بیتکۆین بە نزیکەی 80 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ هاتنی سەرمایە بۆ نێو سندووقەکانی وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا دەگەڕێتەوە. تەنیا لە رۆژی یەکی ئەم مانگە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار هاتووەتە نێو سندووقەکانی وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا.
هاتنی سەرمایە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی شەپۆلی فرۆشتنی بیتکۆین لە چەند هەفتەی رابردوودا بووەستێت.
بەپێی شرۆڤەکاران، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین هێشتا ناڕوونی زۆر لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکاندا هەیە و بە تایبەتی سیاسەتی تووندی نەختی ئەمریکا، زیان لە نرخی بیتکۆین دەدات.