نرخی نەوتی برێنت بە کەمتر لە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی هێرشە نوێیەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا بەرزبووەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 24 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 59 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەرچەندە تووندبوونەوەی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا پاڵپشتی بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە، بەڵام بەهۆی لاوازی بنەماکانی بازاڕی نەوت کە خستنەڕووی زۆر و کەمی خواست لەخۆ دەگرێت، نرخەکانی نەوت نەیانتوانیوە بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە ببینن.
 
سەرچاوەیەکی ئۆکراینی پشتراستیکردووەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر بۆریی نەوتی ( درۆژبا) کە نەوت دەگوازێتەوە بۆ هەردوو وڵاتی هەنگاریا و سلۆڤاکیا.
 
بەپێی کۆمپانیای راوێژکاری کێپلەر، هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا بووەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی توانای پاڵاوتگەکانی رووسیا لە رۆژانە 5 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنیا 335 هەزار بەرمیل.