یەک دۆلار بە نزیکەی 138 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو-

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر بەرزبووەوە و یەک دۆلار نزیکەی 700 تمەن سەرکەوت بۆ 137 هەزار و 700 تمەن.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 138 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 136 هەزار و 600 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 0.58٪ و لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 56.8٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ئاڵۆزییەکان و خۆپێشاندانەکانی ئێران لە دژی دۆخی ئابووری لەو وڵاتە بەردەوامە و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی کردووەتەسەر بەهای تمەن.