نرخی زیو گەیشتەوە 85 دۆلار


رووداو دیجیتاڵ

نرخی یەک ئۆنسە زیو، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ 85 دۆلار بەرزبووەوە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی زیو هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕی ئێران و دابەزینی بەهای دۆلار کە خواستی بۆ کانزای سپی زیادکردووە.
 
شەڕی ئێران ئەمڕۆ پێی نایە شەشەمین رۆژی خۆی و ئەگەری توندبوونەوەی زیاتری لێدەکرێت.
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، چەندین جۆری چەکی نوێیان لە شەڕەکە بۆ یەکەم جار تاقی کردووەتەوە.
 
ئەمریکا دەڵێت، هەوڵی کردنەوەی رێرەوی ئاوی کەنداو دەدەن و گەرووی هورمز دەکەنەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەتایبەتی لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمکردووەتەوە.
 
بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت نیگەرانی دروستکردووە کە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و بەوپێیەش کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکات بە چەشنێک کە بەم زووانە روو لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی نەکات.