تمەن بەرزبووەوە


رووداو دیجیتاڵ 

بەپێچەوانەی دوێنێ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
 
نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمڕۆ 5 هەزار و 400 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 186 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 192 هەزار و 500 تمەن بووە و نزمترین ئاستیشی 176 هەزار و 900 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی زیاتر لە 16٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. لە ماوەی شەش مانگیشدا دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 72٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.