نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 2368 دۆلار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
گەشبینی بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕی بۆ بەرزترین ئاستی لە دوو هەفتەی رابردوودا بەرزکردەوە.
یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕکانی ئاسیا بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە و بە 2368 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
راپرسییەکی نوێ بڵاوبووەتەوە و هەندێ ئاماژەی تێدایە کە سەرەڕای بەردوامیی هەڵاوسان لە چەند مانگی رابردوودا، هێشتا بازرگانان گەشبینن کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکات.
کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا و ئەوەش بە شێوازی ئەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت.
هارێش مێنقانی، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆڕمی (ئێف ئێکس ستریت) رایگەیاند: "بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا لە رۆژی هەینیدا دەکەن بۆ ئەوەی ئاماژەی باشتریان دەستبکەوێت کە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەرەو چ ئاراستەیەک دەگۆڕێت."