نەوتی کوردستان رۆژانە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە
تۆنی هایوارد، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی تورکی بەریتانی ئاشکرای دەکات؛ کە نەوتی باشوری کوردستان زیادی کردووە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە درێژایی ساڵی 2014.
تۆنی هایوارد لە چوار چێوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئیستەنبۆل رایگەیاند، کۆمپانیەی گەنەل ئەنەرجی کار دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمی نەوت لەو کێلگانە خۆی زیاد بکات کە لە باشوری کوردستان کاری بەرهەمهێنانی نەوتی تێدا دەکات.
هەروەها تۆنی هایوارد راگەیاند، یەکەم کاروانی غازی کوردستان لە زستانی 2017 رەوانەی تورکیا دەکرێت، کە بە چوار ملیار مەتر چوارگۆشە لە سالێکدا مەزندە دەکرێت و تا ساڵی 2020یش غازی کوردستان ساڵانە دەگاتە دە ملیار مەتر چوارگۆشە لە ساڵێکدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی بە رێگای بۆری نەوتی خۆی رەوانەی بەندەری جەیهان کرد لە تورکیا، تا ئێستاش رەوانەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە رێگای بۆری بەردەوامە.