یەک دۆلار بە زیاتر لە 178 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن دابەزی. دوێنێش هەر وابوو.
 
نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن کە دوێنێ دابەزینی 3900 تمەنی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 500 تمەنی دیکە دابەزی و یەک دۆلار لە بەرامبەر 178 هەزار و 150 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 184 هەزار تمەن و کەمترین نرخیشی 174 هەزار تمەن بووە.
 
بەوپێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 0.28٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی 6 مانگدا بەڕێژەی 65.34٪ بەرزبووەتەوە.