تونس بەڕێژەی 25% مووچەی وەزیرەکانی کەمدەکاتەوە
رووداو-هەولێر
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی تونس، دەبێت مووچەی وەزیر و بەشێک لە ئەندامانی حکومەت بەڕێژەی 25% کەمبکرێتەوە.
یوسف ئەلشاهید، سەرۆکی حکومەتی تونس، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی گشت ئەندامانی حکومەتەکەی دا، کە وەزیرانی دەوڵەت بەڕێژەی 25% لەخۆدەگرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی خودی وڵاتەکە خۆیەتی، بۆ ئەوەی ئەو پاڵەپەستۆیەیی لەسەر خەرجی دەوڵەت هەیە کەمببێتەوە و پارەی زیاتریان بۆ بمێنێتەوە.
مووچەی هەر وەزیرێک لە تونس ناگاتە دوو هەزار دۆلار، بەو شێوەیەش ئاستی کەمبوونەوەکە لەنێوان 400 بۆ 500 دۆلار دەبێت.
بەگوتەی شارەزایەکی ئابووری رەنگە گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە، لەگەڵ وەزیرانی تونس لەجیاتی ئەوەی ئابووری وڵاتەکە باشتر بکات، بەپێچەوانەوە راپتری بکات، لە کێشەیەکی ئابووریەوە بگۆڕێت بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی .