بەهای تمەن بەرزبووەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەردەوامە لە دابەزین و لە دوێنێ دووشەممەوە و تاوەکو ئەمڕۆ 2,300 تمەن دابەزیوە.
 
یەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بە 111 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوپێیەش بە رێژەی زیاتر لە 2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، 113 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 110 هەزار و 800 تمەن بووە.
 
بانکی ناوەندی ئێران دەڵێت نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن نرخێکی راستەقینە نییە و لە رێگەی خستنەڕووی دراوی بیانیییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەهای دراوی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەدات.