توویتێکی ترەمپ زیانی یەک ملیار دۆلاری لە کۆمپانیای بۆینگ دا
رووداو-هەولێر
تەنیا دوو وشە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە توویتێکدا نووسیویەتی دەربارەی کۆمپانیای بۆینگ، بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بەبڕی یەک ملیار دۆلار زیانی بەربکەوێت.
پشکی بۆینگ دوای ئەو توویتەی ترەمپ بەڕێژەی لەسەتا 1 دابەزی و دووچاری زیانێکی گەورە بووەوە. ترەمپ رەخنەی لەو رێککەوتنە گرتووە کە دەبووایە فڕۆکەی سەرۆکایەتی نوێ لەو کۆمپانیایە بکڕدرێت، بەڵام لە توویتەکەیدا نووسیویەتی "رێککەوتنەکە هەڵبووەشێننەوە".
دۆناڵد ترەمپ، 20-1-2017 دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و، لەتوویتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بۆینگ فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی (بۆینگ-747) کە لەهەموو رووێکەوە نوێیە دروستدەکات، بەڵام خەرجییەکەی زۆرە و دەگاتە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار، بۆیە ئەو رێککەوتنە دەبێت هەڵبووەشێتەوە".