یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4440 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 10 دۆلاری دیکە دابەزی و درێژەیدا بە دابەزینەکانی رۆژی رابردوودی خۆی.
یەک ئۆنسە زێڕ ئەمرۆ بە نزیکەی 4440 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ سێشەممە نرخی زێڕ تاوەکو 4422 دۆلار و بەڕێژەی 1.7٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.
دەیڤید میگەر، بەڕێوەبەری کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاری ( های ریج فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانجە لەلایەن بازرگانانەوە."
لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت دابەزینی نرخی زێڕ پاشەکشەیەکی کاتی بێت، بەوپێیەی ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەریدەخەن لە مانگی 11 دا ژمارەی هەلی کارکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش ئەگەری دابەزینی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بەهێزتر کردووە.