وەزارەتی دارایی 'نیشانەی گلدانەوە' دەخاتە سەر چەند كۆمپانیایەكی نەوت

09-07-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن وەزارەتی دارایی و ئابووری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوا لە قایمقامییەتی هەولێر دەکات نیشانەی گلدانەوە (حجز) بخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی کە بەپێی نووسراوێکی وەزارەتەکە "پابەندی  نەبوون بە دانی باج".
 
بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میریی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 4451 کە لە 5ی تەمموزی 2021 دەرچووە، داوا لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دەکات نیشانەی گلدانەوە (حجز) بخرێتە سەر چەند کۆمپانیایەکی نەوت.
 
بەگوێرەی نووسراوەکە، ئەو بڕیارە بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە 13ی 7/8/2019 دەرچووە، کە داوا دەکات نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:"بە لیستێک ناوی ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتمان بۆ هاتووە، کە حجزیان بخەینە سەر، ئێمە دەستبەکاردەبین و هاوکاردەبین بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین، چونکە ئەو کۆمپانیایانە باج نادەن، ئەو کۆمپانیایانەی کە ناویان بۆ ئێمە هاتووە لە سنووری هەولێر کاردەکەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە