یەک دۆلار بە 162 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 2500 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 162 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو، بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 162 هەزار و 200 تمەن و کەمترین ئاستیشی 159 هەزار و 500 تمەن بووە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 2.34٪ و لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 73.63٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و شکستی دانوستاندنەکان قورسایی لەسەر بەهای تمەن دروستکردووە.