یەک ئۆنسە زێڕ بە 5029 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی پارێزگاری لە ئاستی هەستیاری 5000 دۆلار بکات.
بازرگانانی زێڕ چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا دەکەن کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بڵاودەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری بەرچاو لەسەر نرخی زێڕ دروستبکات.
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.7٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 5029 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی دووشەممە بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک هەفتەدا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و توانی بگاتە ئاستی 5085 دۆلار.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا ئۆنسەیەکی بە 5052 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.