یەک دۆلار بە 179 هەزار و 500 تمەنە

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن هاوشێوەی رۆژی رابردوو دابەزی.

دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 200 تمەن دابەزی و ئەمرۆش بەردەوام بوو لە دابەزینەکانی دوێنێ و 100 تمەنی دیکەی دابەزی.
 
ئێستا یەک دۆلار بە 179 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێریی رابردوو 181 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 178 هەزار و 800 تمەن بووە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 6.17٪ دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 62.9٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.