یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3322 دۆلار بەرزبووەوە؛ یەک مسقاڵ بە چەندە؟
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی پێنجشەممە بەهۆی دابەزینی رێژەیی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و هەروەها لەبەر پێناسە گومرکییە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3322 مامەڵەی پێوەکرا. نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە هەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 3331 دۆلار.
دۆناڵد ترەمپ بەڕێژەی 50٪ پێناسی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا و بەڕێژەی 50٪ بەسەر کاڵای هاوردەکراو لە بەرازیل.
ترەمپ هەروەها بە نامە 14 وڵاتی دیکەی ئاگادارکردەوە لە سەپاندنی پێناسی گومرکی سەر ئەو وڵاتانە.
سەرەڕای ئەوەش، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دانوستاندنەکانی پەیوەست بە پێناسی گومرکی لەگەڵ چین و یەکێتیی ئەورووپا بەباشی بەڕێوەدەچن کە دوو هاوبەشی گەورەی بازرگانی ئەو وڵاتەن.
رۆژی پێنجشەممە هەروەها پێنوێنیی دۆلار بەڕێژەی 0.3٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای زێڕ داناوە.
لە هەرێمی کوردستانیش، بەپێی سەندیکای زێڕینگران نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22=686,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21=655,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=560,000 دینار.
ئەمە نرخی ئێوارەی دوێنێیە و ئەمڕۆ بەیانی سەندیکاکە نرخی نوێی مسقاڵی زێڕ رادەگەیێنێت.