نرخی نەوت بەهۆی پێناسە گومرکییەکانی ترەمپ دابەزی
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت دابەزی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی گومرکی بەسەر چەندین وڵاتدا سەپاند.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 22 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 69 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 27 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەپاندنی پێناسی گومرکی 50٪ ـی بەسەر بەرازیل، گەورەترین ئابووریی ئەمریکای لاتین سەپاند.
ئیدارەی ترەمپ هەروەها نامەی ناردووە بۆ چەندین وڵاتی دیکەی وەک عێراق و فلیپین و پێناسی گومرکی بەسەریاندا سەپاندووە.
سەرەڕای ئەوەش، دابەزینەکانی نرخی نەوت سنووردابوون لەبەر ئەوەی قەبارەی بەنزین و گازوایلی کۆگاکراو لە ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە بەشێوازی ئۆتۆماتیک پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستدەکات.