نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2900 دۆلار نزیکبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە بۆ 2897 دۆلار.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە هەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 2900 دۆلار.
 
شەڕی بازرگانی و لێکەوتە ئابوورییەکانی، بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وەک سامانێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان لە کاتی نادڵنیایی دا.
 
پێنوێنی دۆلار بۆ کەمترین ئاستی چوار مانگی رابردووی دابەزیوە، ئەوەش پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
 
هاوکات، بازرگانان چاوەڕیی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی ئەمریکا بۆ مانگی دوو دەکەن، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی زیاترین هەبێت لەسەر سیاسەتی نەختی بانکەکە.
 
ئیلیا سپیڤاک، شارەزایەکی بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی تەیستی لایڤ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئاراستەی گشتیی نرخی زێڕ، بەرزبوونەوەیە، بەڵام بازرگانانی زێڕ پێویستیان بە ئاماژەی نوێیە کە هانی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بدات."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت نرخی زێڕ ماوەی چوار هەفتەیە لەنێوان 2830 دۆلار تاوەکو 2960 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و هۆکاری زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی ئاراستەکە بەرزتر ببێتەوە.