بیتکۆین بە زیاتر لە 72 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی بیتکۆین باشترین هەفتەی خۆی تۆمارکرد و بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکان و بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان.
 
رۆژی شەممە نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی جیهان بەڕێژەی 1.7% بەرزبووەوە و بۆ ماوەیەک بە زیاتر لە 73 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام نرخەکەی ئێستا کەمێک دابەزیوە و بە نزیکەی 72 هەزار و 850 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەوپێیەش نرخی بیتکۆین لە ماوەی یەک هەفتەدا بە نزیکەی 1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بەڕێژەی 3.55 بەرزبووەتەوە.
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەی لەم هەفتەیەدا، ێشتا نرخی بیتکۆین لەمساڵدا بەڕێژەی زیاتر لە 14٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا و ئەگەری رێککەوتنی تاران و واشنتن بۆ کۆتاییپێهێنان بە شەڕ، بەهای بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکەی بەرزکردبووەوە.