یەک دۆلار بە 181 هەزار تمەنە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە دوو رۆژی رابردوودا دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ ئاراستەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دووبارە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
دوێنێ نرخی دۆلار 500 تمەن دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 1900 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 181 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار 181 هەزار و 100 تمەن و کەمترین ئاستیشی 177 هەزار و 700 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 61٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.