یەک ئۆنسە زێڕ بە 5065 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دابەزی.
 
یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.3٪ بەهای خۆی لەدەستدا و بە 5065 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەهێزبوونی بازاڕی کاری ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ دابەزیوە.
 
رۆژی هەینی پێش بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە رەخسانی هەلیکار لە ئەمریکا، نرخی زێڕ بەڕێژەی ٪1 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 4ـی ئەم ساڵ، بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی و بە 5087 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا، 130 هەزار هەلیکاری نوێ لە مانگی 1 رەخساوە کە زۆر زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان و لە مانگی 12ی پاریش. ئەوەش هێمای سەلامەتیی ئابووریی ئەمریکایە کە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە.