نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 70 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نیگەرانی لە پێکدادانی نێوان ئەمریکا و ئێران، رۆژی چوارشەممەش نرخی نەوتی بەڕێژەی 1٪ بەرزکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی تەواو کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژی سێشەممە بەنیازن کەشتیی فڕۆکەهەڵگری دووەم بنێرنە کەنداو و خەریکی تاوتوێکردنی ئەو بابەتەن.