نرخی دۆلار بۆ 184.8 هەزار تمەن بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ ئاراستەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن وەک دوێنێ بەرزبوونەوەیە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن کە دوێنێ 3700 تمەن بەرزبووبووە، ئەمڕۆش 2000 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و یەک دۆلار ئێستا بە 184 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 184 هەزار 800 تمەن و کەمترین نرخیشی 179 هەزار و 100 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 1.9٪ بەرزبووەتەوە و لە ماوەی شەش مانگیشدا بە رێژەی 65٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.