یەک دۆلار بە 158 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمڕۆ یەکشەممە 3800 تمەن دابەزی و یەک دۆلار لە بەرامبەر 158 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 163 هەزار تمەن و کەمترین نرخیشی 158 هەزار و 450 تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
 
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 0.5٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە 6 مانگی رابردوودا بەڕێژەی 69.8٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئەگەری هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران، گوشاری لەسەر نرخی تمەن دروستکردووە.